بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440645-بەردەوامیی_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_غەززە
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٨٧ کەس شەهید بوون و ٦٤٤ کەسی دیکەیش بریندار.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 05, 2025 17:19 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٨٧ کەس شەهید بوون و ٦٤٤ کەسی دیکەیش بریندار.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خێوەتەکانی ئاوارەکانیان لە ئۆردوگایەکی خان یونس و ئۆردوگای نوسەیرات دایە بەر پەلامار کە ئەو پەلامارانە شەهید بوونی ژمارێک لە خەڵکی مەدەنی لێکەوتەوە. ئیستایش هەر ژمارێکی زۆر لە قوربانیان لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و لەبەر بەردەوامبوونی بۆدرومانەکان دەستی هێزەکانی فریاگوزاریشیان ناگاتێ. ژمارێکی زۆر لە بنکەکانی دابەشکردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و ژمارێکیش لەبەر برسێتی شەهیدبوونە. بە بەردەوامیی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ژماری گشتیی شەهیدەکانی ئەم ناوچەیە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا هەڵکشاوە بۆ ٦١ هەزار و ٢٠ کەس.