بەردەوامیی جینۆساید لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441132-بەردەوامیی_جینۆساید_لە_غەززە
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٧٥ کەس شەهید بوون و ٣٧٠ کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2025-08-26T12:01:34+00:00 )
ئاب 26, 2025 13:21 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جینۆساید لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٧٥ کەس شەهید بوون و ٣٧٠ کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە لە بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک و یارمەتیشدا ١٧ کەس شەهید بوونە و ١٢٢ کەسیش بریندار. پەیامنێرێکی فەلەستینی دیکەیش بە هۆی تەقەی سوپای زایۆنی لە غەززە شەهید بوو و بەم چەشنە ژماری پەیامنێرانی شەهید لە غەززە لە ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ بەملاوە هەڵکشاوە بۆ ٢٤٦ کەس. هەروەها بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ تا ئێستا ٦٢ هەزار و ٨١٩ کەس شەهید بوونە. هێشتا هەزاران کەسی دیکەیش لە کەرتی غەززە لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزار لەبەر بۆدرومانی قورس دەستیان ناگاتە ئەو ناوچانە.