٣ تانکی مێرکاوا کەوتنە داوی گوردانەکانی قەسام
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441391-٣_تانکی_مێرکاوا_کەوتنە_داوی_گوردانەکانی_قەسام
لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتێکی سەرکەوتووانەدا سێ تانکی مێرکاوای سوپای ڕژێمی زایۆنییان لە باشووری شاری غەززە تیابردووە.
(last modified 2025-09-06T12:37:36+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2025 14:39 Asia/Tehran
  • ٣ تانکی مێرکاوا کەوتنە داوی گوردانەکانی قەسام

لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتێکی سەرکەوتووانەدا سێ تانکی مێرکاوای سوپای ڕژێمی زایۆنییان لە باشووری شاری غەززە تیابردووە.

گوردانەکانی عززەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەدا رایگەیاند کە هیزەکانی پاش گەڕانەوە لە بەرەکانی شەڕی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ٣١ی ئاب ئەنجامیان دابوو، سێ تانکی مێرکاوای سوپای ڕژێمی زایۆنیان لە شاری غەززە پێکاوە و تیایان بردوون.

قەسام راشیگەیاند کە ئەم هەڵمەتە لە دەوروبەری مزگەوتی سەڵاحەدین و کلینیکی گەڕەکی زەیتوون  لە باشووری شاری غەززە ئەنجام دراوە.

لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ٣٠ی ئابی ئەمساڵ، تانکێکی مێرکاوا و شۆڤەڵێکی سەربازیی دوژمنی زایۆنی مۆدیلی «D۹»ی لە باشووری گەڕەکی زەیتوون پێکاوە و تیایان بردوون.