درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i443275-درێژەی_پەلامارەکانی_رژێمی_زایۆنی_بۆسەر_غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە حەفتا هەزار و سێ سەت و شەست و نۆ کەس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2025 14:22 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە حەفتا هەزار و سێ سەت و شەست و نۆ کەس.

لە بیست و چوار کاتژمێری رابردوو، تەرمی سێ شەهید گوێزرایەوە نەخۆشخانە. لەو ماوەدا، پێنج کەسیش بریندار بوون. لەئاکامی پەلاماری چەکدارانی زایۆنی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری رۆژاواش لانیکەم هەشت فەلەستینی بریندار بوون و داگیرکەران سی کەسیان لە نابلۆس و پتر لە دە کەسیشیان لە ناوچەکانی دیکە، دەسگیر کرد.