درێژەی پیشڕەوی سوپای سوریا لە گردو پەڕی " حەلەب"
سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی بۆ ئۆپەراسیۆنی خۆی لە گرد و پەڕی باشووری " حەڵەب" لە باکووری ئەو وڵاتە درێژەیان داوە و زاڵبوون بە سەر دوو گوندی دیکە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری میهر بەگێرانەوە لە ئەلمینار، سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنیک دا توانی گوندەکانی " ماسیح" و " تێل ماسیح" لە رۆژئاوای شارۆچکەی " تێل ئەلزمان" لە گردو پەڕی باشووری حەڵەب لە چنگ ترۆریستان ڕزگار بکەن .
سوپای سوریا ئەمڕۆ کۆنترۆلی گوندەکانی " عوینات کەبیرە" ،" عوینات سەغیرە"و" ئەلمەرحەمیە" شی لە گردو پەری حیڵەب گرتە دەست خۆیەوە .
هەر لەم حالە دا ، سەرچاوە سوریاییەکان ڕایانگەیاندوو : سوپای سوریا ٢٤ کەس کەلە لایەن تاقمە چەکدارەکان لە ناوچەی" غەربین" لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ڕفاندبوو، ئازاد کردووە .
سوپای سوریا لە مێحوەری "حەرستا" لە ستانی ڕیف دیمەشق یش بنکەی تاقمە چەکدارەکانی گرتە ژێر ئاگری خۆیەوە .
هاوکات گرووپە چەکدارەکان پەلامارەکانی بە هاوەنی بۆ سەر " زاحیە ئەلئەسەد" لە گردو پەری دیمەشق ئەنجام داوە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و نەیارانی دەوڵەتی یاسایی و جەماوەری دیمەشق بۆ گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکرا ، بەڵام ئەم هەوڵانەی ئەوان بە هۆی پشتگری جەماوەری و مێحوەری مۆقاومە ناکام ماوەتەوە و ئەم وڵاتە لە سەروبەندی سەرکەوتنیی تۆکمەیە بەرامبەر ڕەشەکوژەکان دا .