کانونی دوھەم 17, 2018 13:57 Asia/Tehran
  • ڕادەستکردنیی مووشەکەکانی دژە ئاسمانی ئەمریکا بە کوردەکانی سووریا

کوردەکان لە سوریا بە گوێرەی ڕێککەوتننامەیکی نەهێنی مووشەکەکانیی دژە ئاسمانی گەرۆک یان لە ئەمریکا وەرگرتووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی سپۆتێنیک؛ هەواڵدەری "ئەلمەسدەر" لە هواڵدەرییەکانیی نزیک سوپای سوریا ڕایگەیاند، ئەمریکاییەکان حیوتەی رابردوو بارو بنەیەک بریتی لە مووشەکەکانی دژە ئاسمانی گەرۆک یان ڕادەستی کوردەکانی سوریا لە ناوچەی عەفرین لە ستانی ئەدلیب دا کردووە .

 دەلین ، مووشەکەکانیی دژە ئاسمانی گەرۆک لە لایەن میلیشیا کوردەکانەوە بۆ پاراستن لە کاتی پەلاماری گرووپە سەرهەڵداوەکان کەڵکی لێوەر دەگیردرێت. بەڵام ناویک لە گرووپە سەرهەڵداوەکان کە فڕۆکەیان هەبێت ، نەبراوە .

 هەر لەم حالە دا "سیپان حەموو" فەرماندەری یەکینەکانی بەرگریکاری گەلی کوردەکانی سوریا لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەمدواییەی " ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا وتی،  گرووپە کانی کوردی سوریا ئامادەی بەرەڤانی کردن لە خۆیانن .

 " ئەردوغان" وتوویەتی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ناوچە باکوورییەکانی سوریا خێرا بەئاکام دەگات . ئەو وێڕای بە ترۆریست زانینی گرووپە چەکدارە کوردەکانی سوری جەختیکرد بەم زووانە ئەوان شکست ئەدات.

 ئەمریکا بەردەوام بە بیانووی خەبات دژی تاقمە ڕەشەکوژەکان بە شێوەی نایاسایی لە سوریا دا ئامادەبوونی سەربازی خۆی پاسا دەکاتەوە و تا بەئێستا ملیاردان دۆڵار چەک و تەقەمەنی ڕادەستی ترۆریستانی سەقامگیر لە سوریا و عێراق کردووە .

 

سەرپەیڤ