کانونی دوھەم 17, 2018 17:40 Asia/Tehran
  • پێداگری نەسروڵڵا لەسەر هاوڕێیەتی لەگەڵ ستراتژیییەکانی موقاومەتیی فەلەستین

جێگری سکرتێری گشتیی بەرەی جەماوەری بۆ ئازادی فەلەستین ڕایگەیاند کە لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە ستراتژی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل باس و وتووێژیان کردووە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، تەلال ناجی،  جێگری سکرتێری  گشتیی بەرەی جەماوەری بۆ ئازادی فەلەستین  ڕایگەیاند کە دوو حەوتە لەمەوبەر لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا  سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان  لە بەیرووت دیداری کردووە و سەید حەسەن نەسروڵڵا لەم چاوپێکەوتنەدا  بۆ هەنگاونان بۆ هەر گەڵاڵەیەکی موقاومەتی لە پێناو فەلەستین  ئامادەیی ڕاگەیاندووە  .

ناجی وتی  لەم دیدارە دا سەبارەت بە ستراتژی هاوبەش بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی باس و وتووێژیان کردووە .

ناجی لە  وتووێژ لەگەڵ مەیادین داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندیی فەلەستین لە دەرەوەی  ناوچە فەلەستینییەکانی کرد و پێشنیاری بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە قاهیرە  غەززە یان هەر وڵاتێکی عەرەبی  دیکەی دا و پێداگری کرد ئەوەی  گرینگە ئەمەیە کە بڕیارگەلێک بدەین کە وڵامدەری  پێداویستی و خواستی گەلی فەلەستین بێت  .

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی:  تاقمگەلێک کە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ناوەندی فەلەستینیان  بایکۆت کرد کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەتەوەییش  بایکۆت دەکەن .