سەرکوت کردنی فەلەستینییەکان لە قەلقیلیە
بە هۆی پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنیست بۆسەر ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیە لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون، ژومارێک فەلەستینی بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین، هێز و شارۆچکە نشینە زایۆنییەکان شەوی چوارشەممە پەلاماریان کردەسەر شارۆچکەی عەزوون لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیە .
لەم پەلامارەدا کە بە گوللە ی پلاستیکی و گازی فرمێسک هێن کراوە نیزیکەی سەد فەلەستینی ، یان بە زەبری گوللە بریندار بوون یان لەبەر هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن، تووشی حاڵەتی خنکان بوون.
لە نێو برینداراندا ژمارێک ئافرەت و منداڵ و بەساڵاچوو بەرچاو دەکەون .
هێزی زایۆنیست هەروەها شەوی ڕابردوو بە هۆی پەلامار کردنە سەر ناوچەگەلێکی کەرتی ڕۆژاوایی ، سێزدە لاوی فەلەستینیان گرت .
هێزی سوپای ئیسرائیل لە ڕۆژدا بە بیانووی جۆربەجۆر پەلامار دەکەنەسەر شار و گوندی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون و شارومەندان بەتایبەت لاوانی فەلەستینی دەگرن.