May 27, 2018 09:58 Asia/Tehran
  • قەتەر کڕین و فروشتنی کەل و پەلی عەرەبستانی سعوودیایی ئیماراتی بەحرەینی و میسری قەدەغە کرد

وەزارەتی ئابووری و بازرگانی قەتەر ڕۆژی شەممە قەدەغەی ڕاگرتن کڕین و فروشتنی کەل و پەلی وڵاتانی عەرەبستان، ئیمارات میسرو بەحرەینی بە کۆگەو ناوەندی کڕین و فروشتنی قەتەر ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم،  وەزارەتی  ئابووری و بازرگانی قەتەر  بە سەردانی لەناکاو، لەگەڵ گەندەڵکاران بەشێوەی یاسایی دەجووڵێتەوە.

لۆلۆ خاتر،  وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی قەتەر  ئەم دواییە  وتی : وڵاتەکەی توانیویە گەمارۆی سەپێندراوی عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و میسر بە دژی خۆی ، بکاتە سەرکەوتن.

عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی  واتە میسر، ئیمارات و بەحرەین، لە پێنجەمی ژووئەنی  ساڵی 2017  لەبەر هاوڕەوت نەبوونی دەوحە  لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بە سەرۆکایەتی  ڕیاز، پێوەندی دیپلۆماتیکیان لەگەڵ  قەتەر پچڕاند و سەرباری  سەپاندنی بایکۆت،  سنوورەکانی زەوینی ، دەریایی  و ئاسمانیشی لەسەر ئەم وڵاتە  داخست . 

 ئەم چوار وڵاتە بیست و سێی ژووئەن، لیستی سێزدەیانەی داواکارییەکانیان  دابە قەتەر  و ڕایانگەیاند  ئاسایی بوونی پێوەندی لەگەڵ دەوحە، بەستراوەتەوە بە جێبەجێ بوونی ئەم داواکاریانە.

گرینگترین مەرجێک کە عەرەبستان و هاوپەیمانانی بۆ قەتەریان دیاری کردووە  داگری پچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیکی ئەم وڵاتە لەگەڵ ێئران و حیزبوڵڵا، داخرانی بەتەواوەتیی کەناڵی ئەلجەزیرە و کۆکردنەوەی  بنکەی سەربازیی تورکیا لە خاکی قەتەرە. دەوحە  ئەم مەرجانەی قەبووڵ نەکردووە.

کاربەدەستانی  قەتەری بەجاران وێرای پێداگری  لەسەر ئەمەی کە داواکارییەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەقەتەر دەبێ دروست بێ  ڕایانگەیاند : هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ سەپاندنی قەیمومیەت یان دەسوەردان لە کاروباری قەتەر، قەبووڵ نەکراوەیە.

سەرپەیڤ