وتووێژی تەلەفوونی سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە گەڵ زەریف
سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی فەلەستین بیروڕای گۆڕیەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی مێدیایی وەزارەتی دەرەوە " ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس وێڕای ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ دانی بەر نووسی بڕیارنامەیەک لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ مەحکووم کردنی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین خوازیاری نەیاریەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ئەو کردەوەی ئەمریکا بوو . موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو وتووێژەدا وێڕای جەخت کردن لەسەر لاگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە مافی نەتەوەی فەلەستین وتیشی » بە هوی سیاسەتی بڕێک لە وڵاتانی ناوچە ، دەوڵەتی ئەمریکا ئەو ئیجازەیەی بە خۆ داوە کە نەتەنیا لە کردەوەیەکی بە پێچەوانەی مافی نێونەتەوەیی باڵوێزخانەی خۆی بگوازرێتەوە بۆ قۆدسی پیرۆز بەڵکوو تەنانەت لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەموو هەوڵی خۆی بۆ هاوئاهەنگی لە گەڵ دیکەی وڵاتانی ئیسلامی و پێشکەوتوو بۆ بەرگرتن لە پەسەن کرانی ئەو بڕیارنامەیەی نەیاری جاڕنامەی نەتەوەکان بەکار دێنێ .