کانونی یه‌که‌م 29, 2018 17:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی چل ترۆریست لە میسر

وەزارەتی ناوخۆی میسر ڕایگەیاند، چل ترۆریست لە ئەنجامی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکان لە دوو پارێزگای ئەو وڵاتە کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، وەزارەتی ناوخۆی میسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو چل ترۆریستە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکان پاش تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێگای پاسێکی هەڵگری گەشتیاران لە نزیک قاهیرەی پایتەختی میسر لە پارێزگاکانی "جیزە" و"سینای باکوری" کوژران.

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی میسر، ئاماری قوربانیانی تەقینەوەی بۆمبێکی دەسکرد لە سەر ڕێی پاسێکی هەڵگری گەشتیارانی ڤێتنامی سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی(بەکاتی خۆجێی ) لە ناوچەی کەونارایی هەرەمەکانی میسر بۆ چوار کەس زیادی کرد.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئاماری ئەو تەقینەوە، سەرەتا دوو کوژراو و دوانزە بریندار ڕاگەیێندرابوو.

ئەو پاسە هەڵگری ١٤گەشتیاری ڤێتنامی بوو.

هێشتا کەس یان تاقمێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوە ترۆریستییەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

میسر لەساڵانی ڕابردوودا بەتایبەت پاش ڕووخانی حکومەتی "محەممەد مورسی" لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە لەساڵی٢٠١٣ لەگەڵ تاوسەندنی ناهێمنی و پەلامارە ترۆریستییەکان بەرەوڕوویە.

"محەممەد مورسی" سەرۆک کۆماری یاسایی میسر لە ساڵی٢٠١٣ پاش کودەتای سوپای ئەو وڵاتە بەسەرکردایەتی عەبدولفەتاح سیسی، لەسەر دەسەڵات لابرا.

سەرپەیڤ