حوزه‌یران 16, 2019 19:53 Asia/Tehran
  • فڕۆشتنی کەرەستەی سەربازی ئەڵمانیا بە عەرەبستان

ڕاپۆرتەکان باس لە فڕۆشتنیی ٥٠٠ ملوێن دۆڵاڕ کەرەستەی سەربازی ئەڵمانیا بە عەرەبستانی سەعوودی دەکەن.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەڵمانیا، دوایین ڕاپۆرت لە بارەی هەناردەی چەک و چۆڵ بۆ ئەڵمانیا نیشان ئەدات ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨، نزیک ٥٠٠ ملوین دۆڵاڕ کەرەستەی سەربازی فڕۆشتووە بە عەرەبستان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرلین دوای کوژرانی "جەمال خاشۆقچی" ڕەخنە گر و رۆژنامەوانی سەعوودی لە کۆنسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەمۆڵ بۆ ماوەیەک هەناردە کردنیی چەک و چۆل بۆ ریازی ڕاگرتبوو. ئەڵمانیا هاوڕێ ئەمریکا،بەریتانیا و فەرەنسا لە ڕیزی دابین کەرانی سەرەکی چەکە بۆ هاوپەیمانی سەعوودی .ڕێکخراوەکانی نێو دەوڵەتی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی،تا بە ئێستا بەجاران، لە ئاڵمانیا، ئەمریکا،بەریتانیا،فەرەنسا و ولاتانی دیکەی لاگری هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودی داوایان کردووە، هەناردەی چەک و چۆڵ بە عەرەبستان و ئیمارات ڕابگرێت.

هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لە چەکەکانی ڕۆژئاوایی بۆ کووشتاری خەڵکی مەزلوومی یەمەن کەڵک وەردەگرێت.

دوابە دوای شەڕهەڵایساندنەکانی عەرەبستان؛ ئیمارات و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن، لە مارچی ٢٠١٥ەوە تا بە ئێستا، پتر لە ١٠٠ هەزار یەمەنی لە وان ٨٥ هەزار منداڵ گیانی خۆیان لە دەست داوە؛ زرتری ئەم منداڵانە بە هۆی برسییەتی و قات وقری سەرچاوە گرتوو لەم شەڕە داسەپێندراوەیە لەلایەن هاوپەیمانی سەعوودی گیانی خۆیان لە دەست داوە.

سەرپەیڤ