کانونی یه‌که‌م 04, 2019 10:13 Asia/Tehran
  • بڕیاری دادگەی ئاڵمان لەمەڕ داکۆکی لە هەناردەکرانی چەکەمەنیی بۆ عەرەبستان

دادگەیەک لە ئاڵمان بێ لەبەرچاوگرتنی تاوانکاریەکانی عەرەبستان لەشەڕی یەمەن، قەدەغەی هەناردەکرانی کەرەستە جەنییەکان بۆ ئەو وڵاتەی هەڵوەشاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، دادگەیەک لە ئاڵمان رۆژی سێ شەممە فەرمانی بەرپرسانی حکومەتیی ئەو وڵاتەی بۆ ڕاگرتنی هەناردەی ئۆتۆمبیلی زرێپۆش بۆ عەرەبستان هەڵوەشاندو ڕایگەیاند، حکومەتی ئاڵمان لەوبارەوە شێوازی یاسایی پێویستی رەچاو نەکردووە.

بەرپرسانی حکومەتی کاردانەوەیان پێشان نەدا بەو بڕیارە.

لەبڕیاری دادگەدا هاتووە، بەرپرسانی حکومەتی ئاڵمان قۆناخە یاساییەکانی هاوپێوەند بە هەڵوەشانی ئەو ئیزننامانەی پێشتردەرکرابوونیان بەشیاوی تێنەپەڕاندووە.

لەو بڕیارەدا هەروەها ئاماژە کراوە، کاربەدەستانی ئاڵمانی ئیزننامەو گرێبەستەکانیان بەجۆرێک هەڵوەشاندووە کە خۆبدزنەوە لەدانی زیانباییەکان.

حکومەتی ئاڵمان ساڵی٢٠١٨ پاش لەقاودرانی کوژرانی "جەمال خاشوقچی" رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعودی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا، هەناردەی چەکەمەنی بۆ ریازی هەڵپەسارد.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، بەپاڵپشتیی سەربازیی ولۆجستیکیی رۆژاوا، لەمارسی٢٠١٥ـەوە تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٦هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ