ئاب 07, 2020 20:13 Asia/Tehran
  • شەھید بوونی کچێکی لاوی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن

کچێکی لاوی فەلەستینی بە زەبری گوللەی لەشکریانی زایونی لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن شەھید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە ھێرشی سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینیی لەشکریانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر شاری جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن، کچێکی فەلەستینی کەوتە بەر گوللـەو دوای گوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانە شەھید بوو.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی  زۆرجار بە گۆترە تەقە لە خەڵکی سڤیلی فەلەستین دەکەن.

سەرپەیڤ