پشتیوانی کردنی وەزیری دەرەوەی لوبنان لە وتەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا
وەزیری دەرەوەی لوبنان پشتیوانیی خۆی بۆ قسەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان راگەیاند .
سەید حەسەن نەسروڵڵا شەوی هەینی لە بارەی کارەساتەکەی بەیرووت کە لە هەمارەکانی نیتراتی ئامۆنیۆم روویدا و لە ئەنجامدا لانیکەم 150 کەس کوژران و نزیکەی 5 هەزار کەسیش بریندار بوون ، وێڕای رەتکردنەوەی دەستێدابوونی حزبوڵڵا لەم تەقینەوەدا راسپێری بە حکومەت کرد دەرفەتی ئێستا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئەم دواییانە دەکاربێنێ .
شەربەل وەهبە وەزیری دەرەوەی لوبنان شەوی هەینی گوتی ، تێڕوانینێکی باشی بۆ لێدوانەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا لە بارەی دەرفەتە پێشهاتووەکان لە بارودۆخی رابردوو هەیە .
وەهبە گوتیشی : لوبنان هەموو دەرفەتەکان بۆ باشکردنی پێوەندیەکانی لە گەڵ دەرەوە دەکار دێنێ و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ، لە گەڵ سی وەزیری دەرەوە قسەی کردووە و هەموویان بۆ چاوپێکەوتنی ئەو ئامادەییان راگەیاندووە .