ئاب 14, 2020 04:44 Asia/Tehran
  • زەریف گەییشتە بەیرووتی پێتەختی لوبنان

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی گەییشتە بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی و ڕاگەیاندنی ھاوپشتی و ھاودەردی لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی لوبنان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە گەییشتە بەیرووت و لە لایەن «شێربێل وەھبە» وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی کاربەڕێکەری لوبنان پێشوازیی لێ کرا.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەی لوبنانی بڕیارە  لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای لوبنان دیدارو سەبارەت بە دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ئەم وڵاتە دوای تەقینەوە دڵتەزێنەکەی ئەم دواییە، وتووێژ بکات و بیروڕا بگۆڕێتەوە. 

 

سەرپەیڤ