دیاری کرانی میری تازەی کوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387156-دیاری_کرانی_میری_تازەی_کوێت
دەوڵەتی کوێت دوابەدوای لەدنیادەرچوونی میری ئەم وڵاتە، «نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح»ی وەک جێگرەوەی دیاری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2020 20:02 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی میری تازەی کوێت

دەوڵەتی کوێت دوابەدوای لەدنیادەرچوونی میری ئەم وڵاتە، «نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح»ی وەک جێگرەوەی دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دەوڵەتی کوێت ڕۆژی سێ شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: «نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح» کە پێشتر لە پلەی پاشمیری دا بووە وەک میری تازەی ئەم وڵاتە دیاری کراوە.

«نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح» پاشمیری ٨٤ ساڵانی کوێت کە وەک میری تازەی ئەم وڵاتە دیاری کراوە، لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ھەتا ئێستا پاشمیری کوێتەو بەرلە بەئەستۆ گرتنی پاشمیرایەتیش چەندین پلە وەزارەت لەاوانە وەزیری نێوخۆ، وەزیری بەرەڤانی و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی بە ئەستۆ بووە.

«سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

سەرۆکانی وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە لوبنان، قەتەر، ئۆردۆن، میسر و ئیمارات بە ناردنی پەیامی جیاجیا بە بۆنەی لەدنیادەرچوونی میری کوێت سەرەخۆشیی خۆیانیان ڕاگەیاند.