دیداری نھێنیی پاشمیری عەرەبستان لەگەڵ شاندێکی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387214-دیداری_نھێنیی_پاشمیری_عەرەبستان_لەگەڵ_شاندێکی_زایونی
ئەفسەرێکی ھەواڵگریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان باسی دیداری نھێنیی پاشمیری عەرەبستانی کردووە لەگەڵ شاندێکی زایونی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2020 20:29 Asia/Tehran
  • دیداری نھێنیی پاشمیری عەرەبستان لەگەڵ شاندێکی زایونی

ئەفسەرێکی ھەواڵگریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان باسی دیداری نھێنیی پاشمیری عەرەبستانی کردووە لەگەڵ شاندێکی زایونی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی میھر، ئەفسەرێکی ھەواڵگریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، وتوویەتی: دیدارە نھێنییەکەی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستانی سەعودی و سەرۆکی ھەواڵگریی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەو شاندە زایونییە لە سەر کەشتییەکی سەیرانی «بن سەلمان» لە دەریای سووردا ئەنجامی گرتووە.

ھەواڵێکی تر ئەمەیە کە «موحەممەد عەبدۆسسەلام» وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وشداریی داوە، ئەو ڕژێمە عەرەبیانەی کە بە نیازی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیانن لەگەڵ ئیسرائیل دا، ناتوانن ڕاستییەکان بگۆڕن ، چونکو بەرلەمەش ھەر بە شێوەی پەنامەکی ھاوکاریی زایونییەکانیان کردووە.