نەیارەتیی جەماوەری وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387539-نەیارەتیی_جەماوەری_وڵاتانی_عەرەبی_لەگەڵ_بە_فەرمی_ناسینی_ڕژێمی_زایونی
دەرەنجامی ڕاوەرگرتنێک لە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، دەربڕی نەیارەتیی زۆربەی جەماوەری ئەم وڵاتانە لەگەڵ بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایونییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 22:32 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی جەماوەری وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایونی

دەرەنجامی ڕاوەرگرتنێک لە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، دەربڕی نەیارەتیی زۆربەی جەماوەری ئەم وڵاتانە لەگەڵ بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایونییە.

بە پێی دەرەنجامی ڕاوەرگرتنێکی ناوەندی عەرەبیی توێژینەوەکان و موتاڵای سیاسی، لەسەدا ٨٨ی جەماوەری وڵاتانی عەرەبی نەیاری بە فەرمی ناسرانی ڕژێمی زایونین.

بەشدارانی ئەم ڕاوەرگرتنە ھۆکاری جۆربەجۆر بۆ ئەم نەیارەتییەیان دەھێننەوە لەوانە سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی زایونی و بەردەوامیی داگیرکرانی سەرزەوینی فەلەستین.

زیاتر لە سەدی ھەشتای بەشدارانی ڕاوەرگرتنەکە نەیارەتیی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونییان کردووەو سیاسەتەکانی ئەمریکایان بە ھەڕەشەیەک بۆ سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە زانیوە.

ئەم ڕاوەرگرتنە لە ١٣ وڵاتی عەرەبی دا لەوانە موریتانی، مەغریب، ئەلجەزایر، تونس، میسر، سودان، فەلەستین، لوبنان، ئۆردۆن، عێراق، عەرەبستانی سەعودی، کوێت، قەتەر و لەنێوان ٢٨ ھەزار کەس ئەنجامی گرتووە.