ڕەزامەند بوونی «بن سەلمان» بە بڵاوکرانەوەی ھەواڵی گەشتەکەی «ناتانیاھۆ» بۆ عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389545-ڕەزامەند_بوونی_بن_سەلمان_بە_بڵاوکرانەوەی_ھەواڵی_گەشتەکەی_ناتانیاھۆ_بۆ_عەرەبستان
ڕۆژنامەیەکی زایونی باسی ڕەزامەند بوونی پاشمیرڕی عەرەبستانی کردووە لەمەڕ بڵاو بوونەوەی ھەواڵی ھاوپەیوەند بە گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستان و دیداری نێوانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2020 09:14 Asia/Tehran
  • ڕەزامەند بوونی «بن سەلمان» بە بڵاوکرانەوەی ھەواڵی گەشتەکەی «ناتانیاھۆ» بۆ عەرەبستان

ڕۆژنامەیەکی زایونی باسی ڕەزامەند بوونی پاشمیرڕی عەرەبستانی کردووە لەمەڕ بڵاو بوونەوەی ھەواڵی ھاوپەیوەند بە گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستان و دیداری نێوانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی مەیادین، ڕۆژنامەی زایونیی «ئیسرائیل ھیوم» بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار وای بڵاو کردووەتەوە کە، «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودی ڕەزامەند بووە بە بڵاو کرانەوەی ھەواڵی دیدارەکەی لەگەڵ «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ھەتا کاردانەوەکان لەم پەیوەندییەی بۆ دەر کەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە زایونییە، ئەمە یەکەم دیداری نێوان «ناتانیاھۆ»و «بن سەلمان» نیەو ھەردووک لایان ڕەزامەندن بەبڵاو کردنەوەی وردیاتەکەی بە مەبەستی گواستنەوەی پەیامەکەیان بۆ دەوڵەتی تازەی ئەمریکا.

ڕەزامەند بوونی پاشمیری عەرەبستان بە بڵاو کرانەوەی ھەواڵی ھاوپەیوەند بە گەشتەکەی «ناتانیاھۆ» بۆ ڕیاز لە کاتێکدایە کە بڕێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، «بن سەلمان» لە بارەی کاردانەوەی خەڵکی وڵاتەکەی لەمەڕ ئەم گەشتەو ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی نیگەرانیی دەربڕیوە.