کانونی یه‌که‌م 11, 2020 07:39 Asia/Tehran
  • جەختی پاشای ئۆردۆن لە سەر پێکھاتنی وڵاتی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز

پاشای ئۆردۆن کێشەی فەلەستینی بە پرسێکی گرینگی جیھانی ئیسلام و لە سەرەوەی ئەوبەرایەتییەکانی ئۆردۆن زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەلجەزیرە»، «عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە، وەدی ھاتنی ئاشتییەکی دادگەرانەو گشت داگری لە سەر بنەمای چارەسەریی پێکھاتنی دوو دەوڵەت بە بژاردەیەکی ستراتژی و دەستەبەری پێکھاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز زانی.

پاشای «ئۆردۆن» وتیشی: سەرپەرشتیی ئۆردۆن بە سەر شوێنە پیرۆزە ئیسلامی و مەسیحییەکان، بەرپرسایەتییەکە کە لە سەد ساڵ لەمەوپێشەوە شانازیی پێوە دەکەین.

بەڕێوە بردن و چاودێری کردن بە سەر شوێنە ئیسلامییەکان لە شاری قودسی فەلەستینی داگیرکراو لە ساڵی ١٩٤٨ەوە ھەتا ئەمڕۆ لە ئەستۆی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی ئۆردۆنە.

«عەبدوڵڵای دووھەم» وتیشی: ھیچ پێشێلکارییەک لە بارەی ڕەوشتی مێژوویی قودسی پیرۆز قەبووڵ ناکەین و مزگەوتی ئەقسا و ھەرێمی قودس ھاوبەشی و دابەشکران ھەڵناگرێ و مافی موسڵمانان بە سەر ئەم شوێنە پیرۆزەوە ھەتا ھەتاییە.

مزگەوتی ئەقسا وەکو ھێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی_فەلەستینیی شاری بەیتولموقەددەس بەردەوام بە ھۆی کرداری تێکدەرانەی ڕژێمی داگیرکەری قودسەوە سێرەی بۆ گیراوە.

سەرپەیڤ