ھێرشی سایبێری کرایەسەر کۆمپانیاکانی زایونیی ھاوردەکاری کەرەستەی سەربازی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i390375-ھێرشی_سایبێری_کرایەسەر_کۆمپانیاکانی_زایونیی_ھاوردەکاری_کەرەستەی_سەربازی
میدیاکانی ئیسرائیلی باسی ھێرشی بەربڵاوی سایبری بۆ سەر کۆمپانیاکانی چەکەمەنیی ڕژێمی زایونییان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2020 03:45 Asia/Tehran
  • ھێرشی سایبێری کرایەسەر کۆمپانیاکانی زایونیی ھاوردەکاری کەرەستەی سەربازی

میدیاکانی ئیسرائیلی باسی ھێرشی بەربڵاوی سایبری بۆ سەر کۆمپانیاکانی چەکەمەنیی ڕژێمی زایونییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زایونیی «کاڵکاڵیست» ئەم ھێرشە سایبێرییە ھاوردەکارانی کەرەستەی سەربازیی ھەستیارو کۆمپانیا پشتیوان و ھاوردەکارەکانی کردووەتە ئامانج.

ڕۆژنامەی «یەدیعوت ئاحارانۆت»یش وای بڵاو کردووەتەوە کە، ھێرشکاران سێ کۆمپانیای چالاکیان لە بواری چێکردنی «ڤەکسینی کۆڤیدی_١٩»ی لە سەرزەوییە دادگیرکراوەکان کردووەتە ئامانج.

نزیکەی مانگێک لەمەوبەریش کارەبای ناوچەگەلێکی بەربڵاوی سەرزەوییە داگیرکراوەکان و بڕێک لە شارۆچکە زایونی نشینەکانی گردوپەڕی کەرتی غەززەش بڕا کە ئەم ڕژێمە ھۆکارەکەی بۆ ھێرشی سایبێری گەڕتند بووەوە.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو بە پێی بانگەشەی میدیا ئیسرائیلییەکان، ڕادەی ھێرشی سایبێری بۆ سەر ڕێکخراوەو کۆمپانیاکانی ڕژێمی زایونی پەرەی سەندووە.