سەیید حەسەن نەسروڵڵا: شەھید سولەیمانی گۆشکراوی قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە) بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i391007-سەیید_حەسەن_نەسروڵڵا_شەھید_سولەیمانی_گۆشکراوی_قوتابخانەی_ئیمام_خومەینی(رە)_بوو
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد: ڕێبازی سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» لە قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە)، ڕێشاندانەکانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و ئەزمونی ساڵانی بەرەڤانیی پیرۆزەوە سەرچاوەی گرتبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2020 06:54 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا: شەھید سولەیمانی گۆشکراوی قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە) بوو

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد: ڕێبازی سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» لە قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە)، ڕێشاندانەکانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و ئەزمونی ساڵانی بەرەڤانیی پیرۆزەوە سەرچاوەی گرتبوو.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «پرێس تی ڤی» بە بۆنەیس ساڵگەڕی شەھید بوونی سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، وتی:ئەم شەھیدە مەزنە بەرڕدەوام لە مەیدانی خەبات دا ئامادە بوو، گوێی لە قسەی خەباتکارەکانی دەگرت و چەندین تایبەتمەندیی کەسایەتییەکەی ببووە ھۆی ئەوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی کردن و سەرکردایەتی دا سەرەتییەکی تایبەتیی ھەبێت.

نەسروڵڵا وتیشی: لەو تایبەتمەندییانەی دیکەی سەردار سولەیمانی ماندوویی نەناسی بەڕێزی بوو، قەت وازی لە ھەوڵ و تێکۆشان نەدەھێناو بەتاقەت و پشوودرێژ بوو لە بەرامبەر سەختی و گرفتەکاندا.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کردەوە، فەرماندەرانی عێراقی و سووری بەردەوام دەیانگوت، شەھید سولەیمانی لە خەباتی دژی تەکفیرییەکانی داعش لە ھێڵی پێشەوەی پێکدادانەکان و لە تەنیشتی لەشکریانی عێراقی و سووری دا بوو، کە دیارە  ئەمەش لەو تایبەتمەندییانەی دیکەی بوو.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە بارەی ڕۆڵی شەھید سولەیمانی لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەی لوبنانیش دا وتی: بوونی حاج قاسم لە لوبناندا لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕەکە گەلێک گرینگ و ھەستیار بوو و ھەتا دوایین ڕۆژی شەڕەکە لە لوبناندا مایەوە.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: شەھید سولەیمانی زیاتر لە ھەرکەسێکی دیکە خزمەتی ئیسلام و خۆڕاگری و موسڵمانانی کرد و لە لای من و ھێزەکانی خۆڕاگری جێ و شوێنێکی بەرزو باڵای ھەیە.