پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر باشوری غەززە
کانونی دوھەم 18, 2021 15:25 Asia/Tehran
رژێمی زاپۆنی رۆژھەڵاتی دوو پارێزگەی رەفەح و خان یونسی لە باشووری غەززە بۆردومان کرد .
بە پێی راپۆرتی فەلەستین ئەلئان ، سەرچاوە خۆجێییەکانی غەززە راپۆریاندا فڕۆکەکانی رژێمی زاپۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە بە تێگرتنی چەند موشەک ، زەوی فەلەستینیەکانیان لە رۆژھەڵاتی شاری رەفەح پێکا .
بە پێی ئەم راپۆرە ، بۆمباھاوێژە ئیسراییلیەکان بنکە و بارەگاکانی خۆڕاگرییان لە ناوچە رۆژھەڵاتیەکانی پارێزگەی خان یونس لە باشووری غەززە بۆردومانکرد .
وتەبێژی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی بۆ پاساودانی ئەم پەلامارە بانگەشەیان کرد شەوی رابردوو دوو رۆکێت لە باکووری غەززەوە بەرەو شارۆکەی ئەسدوود ھاویژرا .