وشداری دان لە بارەی توندبوونەوەی ڕەوتی بەجولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا
سەرۆکی لێژنەی قودس و مزگەوتی ئەقسا لە ئەنجومەنی یاسادانانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین سەبارەت بە ھەوڵەکانی ڕژێمی زایونی بۆ بەباوکردنی ھێرشی سەر شاری قودس بە مەبەستی گۆڕینی شوناسی مێژوویی و ئایینیی ئەم شوێنە وشداری دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «ئەحمەد ئەبو حەلەبیە» وتی: توندبوونوەی ھێرشی داگیرکەرانی زایونی بۆ سەر قودس و دانیشتووانی مەترسییەکی زۆر گەورەیە بۆ سەر پەرستگەوشوێنە پیرۆزەکان.
وتیشی: داگیرکەران لە ھەلی کۆرۆنا بۆ پێشگرتن بە چوونی نوێژخوێنان بۆ مزگەوتی ئەقسا کەڵک وەردەگرن.
«ئەبو حەلەبیە» وتیشی: سەرۆکی شارەوانیی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە سەر پێشێل کردنی مافی دانیشتووان و گەڕەک و ناوچەکەکان بەرڕدەوامە کە کاول کردنی ماڵەکان بە بیانووی پوچەڵ و بانگەشەی بیناچێکردنی بێ مۆڵەت لەو ھەنگاوانەیە.
ناوبراو داوای لە پەرلەمانە عەرەبی و ئیسلامییەکان وڵاتانی دیکە کرد کە ھەستن بە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیانەوە لە ھەمبەر سیاسەتەکانی ئیسرائیل کە ھەمان پاکتاوکردنی ڕەگەزی و کۆچ پێکردنی زۆرەملێی دانیشتووانی قودسە.