وشداری دان لە بارەی توندبوونەوەی ڕەوتی بەجولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i392255-وشداری_دان_لە_بارەی_توندبوونەوەی_ڕەوتی_بەجولەکەکردنی_مزگەوتی_ئەقسا
سەرۆکی لێژنەی قودس و مزگەوتی ئەقسا لە ئەنجومەنی یاسادانانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین سەبارەت بە ھەوڵەکانی ڕژێمی زایونی بۆ بەباوکردنی ھێرشی سەر شاری قودس بە مەبەستی گۆڕینی شوناسی مێژوویی و ئایینیی ئەم شوێنە وشداری دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2021 18:54 Asia/Tehran
  • وشداری دان لە بارەی توندبوونەوەی ڕەوتی بەجولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا

سەرۆکی لێژنەی قودس و مزگەوتی ئەقسا لە ئەنجومەنی یاسادانانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین سەبارەت بە ھەوڵەکانی ڕژێمی زایونی بۆ بەباوکردنی ھێرشی سەر شاری قودس بە مەبەستی گۆڕینی شوناسی مێژوویی و ئایینیی ئەم شوێنە وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «ئەحمەد ئەبو حەلەبیە» وتی: توندبوونوەی ھێرشی داگیرکەرانی زایونی بۆ سەر قودس و دانیشتووانی مەترسییەکی زۆر گەورەیە بۆ سەر پەرستگەوشوێنە پیرۆزەکان.

وتیشی: داگیرکەران لە ھەلی کۆرۆنا بۆ پێشگرتن بە چوونی نوێژخوێنان بۆ مزگەوتی ئەقسا کەڵک وەردەگرن.

«ئەبو حەلەبیە» وتیشی: سەرۆکی شارەوانیی  ڕژێمی داگیرکەری قودس لە سەر پێشێل کردنی مافی دانیشتووان و گەڕەک و ناوچەکەکان بەرڕدەوامە کە کاول کردنی ماڵەکان بە بیانووی پوچەڵ و بانگەشەی بیناچێکردنی بێ مۆڵەت لەو ھەنگاوانەیە.

ناوبراو داوای لە پەرلەمانە عەرەبی و ئیسلامییەکان وڵاتانی دیکە کرد کە ھەستن بە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیانەوە لە ھەمبەر سیاسەتەکانی ئیسرائیل کە ھەمان پاکتاوکردنی ڕەگەزی و کۆچ پێکردنی زۆرەملێی دانیشتووانی قودسە.