کانونی دوھەم 30, 2021 11:31 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بڕیاری ئیتالیا بۆ راگرتنی فرۆشی چەکەمەنی بە ھاوپەیمانیی سعودی

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێشوازی کرد لە بڕیاری ئیتالیا بۆ راگرتنی فرۆشی چەکەمەنی بە وڵاتانی ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ھەواڵدەریی فارس ، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، بڕیاری ئیتالیا بۆ راگرتنی فرۆشی چەکەمەنیی بە وڵاتانێک کە دەستدرێژیی بۆسەر یەمەن دەبەنە پێش ، ھەنگاوێکی ئەرێنیە بە ئاڕاستەی داکۆکی لە کەسانی مەدەنی و پرۆسەی ئاشتی . 

کەناڵی ئەلجەزیرە رایگەیاند ، حکومەتی ئیتالیا مۆڵەتی فرۆشتنی بۆمب و موشەک بۆ ئیمارات و عەرەبستانی سعودی ھەڵوەشاندووە و لە دەرکردنی مۆڵەتی فرۆشتنی چەکی نوێ بە ھاوپەیمانیی سعودی خۆدەبوێرێ . 

رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵیش بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکی راپۆریدا ، حکومەتی ئەمریکا ھاوکات لە گەڵ لێکدانەوەی سات و سەودای چەکەمەنیی چەند ملیار دۆڵاریی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ ، بەرنامەی فرۆشی فڕۆکەی جەنگیی ئیف 35 و بۆمبی زیرەک بە عەرەبستانی بە شێوەی کاتیی راگرتووە . 

سەرپەیڤ