دانیشتنی بەپەلەی رژێمی زایۆنی لە بارەی بڕیاری دادگای سزای لاھە
لیژنەی میدیایی رژێمی زایۆنی باسی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەپەلەی کابینەی ئەم رژێمە دەکات لە بارەی بڕیاری دادگای سزای نێودەوڵەتیی لاھە .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی عیبری کان ، لیژنەی میدیایی رژێمی زایۆنی رایگەیاند ، کابینەی ئاسایشیی و سیاسیی رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە بە سازدانی ئەم کۆبوونەوە ، بڕیاری دادئەستێنەکانی دادگای سزای نێودەوڵەتیی لاھە لەمەڕ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە بارەی تاوانکاریە جەنگیەکانی ئەم رژێمە لە دژی فەلەستینیەکان تاووتوێ دەکات .
بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیری رژێمی زایۆنی رۆژی شەممە بڕیاری دادگای لاھەی بە دوژمنی کردنی جوولەکە زانی و بانگەشەی ئەوەیکرد ، ئەم دادگایە دامەزراوەیەکی سیاسیە نەک دادڤانی .
دادوەرەکانی داگای سزای نێودەوڵەتی لاھە شەوی ھەینی دەنگیاندا بە لێوەشاوەیی ئەم دادگایە بۆ راگەیشتن بە تاوانکاریە ئەنجامدراوەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە ساڵی 1967 .
بەپێی دەنگی ئەم دادگایە ، ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1967 بریتین لە لێواری رۆژاوا بۆ وێنە قودسی رۆژھەڵات و کەرتی غەززە و ھەرچەشنە شارۆکە سازیی یان چالاکیەک لە لایەن رژێمی زایۆنی لەم ناوچانە نایاساییە .