نەتانیاھوو و شەریکەکانی ، ھەموو تاوانەکانی گەندەڵییان رەتکردەوە
سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و شەریکەکانی کە لە کۆبوونەوەی دادگای راگەیشتن بە دۆسیەکانی گەندەڵیی خۆیان ئامادە بوون ، ھەموو تاوانەکانی سەر خۆیان ڕەتکردەوە .
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی زایۆنیی جرۆزاڵم پۆست ، رەوتی راگەیشتن بە دۆسیەکانی گەندەڵیی بنیامین نەتیانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و تاوانبارانی دیکەی ئەم دۆسیانە ، ئەمڕۆ دوشەممە لە دادگای قودسی داگیرکراو دەسپێکرایەوە .
نەتانیاھوو ھەموو تاوانەکانی سەر خۆی لە دانیشتنی دادگادا رەتکردەوە و بواز بن زور دادئەستێنی دادگای نەتانیاھوو لە کاردانەوە بە راگەیاندنی بێ تاوانیی ئەو گوتی ، پرسەکە لە بارەی یاسای بنەڕەتیە ، ئێمە لە بەرامبەر پێشێلکرانی یاسا بنەڕەتیەکانداین .
تاوانبارانی دیکە بو وێنە ھاوسەری نەتانیاھووش تاوانەکانی سەر خۆیان ڕەتکردەوە .
ھاوکات لە گەڵ ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە دادگادا ، ژمارێکی زۆر لە ناڕازیان بە کردەوەی ئەو لە دەرەوە دادگا و شەقامەکانی دەوربەر کۆبوونەوە و دەستیان دایە خۆپێشاندان .