ئادار 13, 2021 21:59 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی میسری : پێوەندیمان لە گەڵ تورکیا دەست پێنەبووەتەوە

کاربەدەستێکی فەرمیی میسر لە کاردانەوە بە لێدوانی کاربەدەستانی تورکیا لە مەڕ دەسپێبوونەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی ئانکارا لە گەڵ قاهیرە ، جەختی کردەوە بەرزبونەوەی ئاستی پێوەندیەکانی نێوان دوو لایەن پێویستیی بە رەچاوکرانی چوارچێوەی دیپلۆماتیک و مافەوانیە .

ئەم کاربەدەستە ئێوارەی هەینی لە وتووێژ لە گەڵ شەرقولئەوسەت دا کاردانەوەی نیشاندا بە لێدوانی کاربەدەستانی تورکیا لە بارەی دەستپێبوونەوەی تەماسی دیپلۆماتیک .

 رۆژی رابردوو ، مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند پێوەندی دیپلۆماتیک لە گەڵ میسر دەسپێبووەتەوە .

بەمحاڵەوە ئەو کاربەدەستە میسریە لە دیمانە لە گەڵ شەرقولئەوسەت دا گوتی شتێک کە بکرێ ناوی لێ بنرێ دەسپێبوونەوەی پێوەندیی دیپلۆماتیک ، بوونی نیە .

وتیشی نێردە دیپلۆماتیکیەکانی میسر و تورکیا لە ئاستی کاردارن و بە پێی پرۆتۆکۆلە دیپلۆماتیکیەکان پێوەندیەکان دەپارێزن.

سەرپەیڤ