ئادار 26, 2021 12:58 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی دوادەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی و بەردەوامیی چەقبەستوویی سیاسیی ئەم ڕژێمە

دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕژێمی زایونی کە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو بووەوە دەربڕی بەردەوامیی چەقبەستووییە لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەم ڕژێمەدا.

بە ڕاگەیەندرانی دوادەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی، پارتەکانی لایەنگری «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە ٥٢ کورسی و لایەنەکانی نەیاریشی ٥٧ کورسیی پەرلەمانیان مسۆگەر کرد.

بەم پێیە ھیچکام لە ھاوپەیمانییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا لانیکەمی کورسییەکانیان بۆ پێکھێنانی کابینە دەست نەکەوت و لە ئێستادا باسی ھەگەری دووپات بوونەوەی ھەڵبژاردن دەکرێت.

ھەر پارتێک کە بیھەوێت بە تەنیایی زۆرینەی پەرلەمانی ڕژێمی زایونیی بەدەستەوە بێت دەبێ شەست و یەک کورسیی لە سەدو بیست کورسیی پەرلەمانی بە دەستەوە بێت.

ئەمە چوارەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.

سەرپەیڤ