ئادار 28, 2021 10:23 Asia/Tehran
  • ھەوڵی میسر بۆ کردنەوەی کاناڵی سوئێز

سەرۆک وەزیرانی میسر باسی ھەوڵی تیمە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان دەکات بۆ کردنەوەی کاناڵی سوئێز و تێپەڕینی ھەمدیسانی گەمیەکان بەو کاناڵەدا .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی یانەی ھەواڵنێرانی لاوی ئێران ، مستەفا مەدبوڵی سەرۆک وەزیرانی میسر ئەم روداوەی بە شتێکی دەگمەن زانی و گوتی : ئەوەی کە روویدا وایکرد ھەموو توانای تەکنیکیمان بۆ چارسەریی کێشەکە دەکاربێنین وێڕای ئەوەی کە ئەزموونی نێودەوڵەتییشمان وەرگرتووە . 

بەڕێوەبەریی گشتیی کاناڵی سوئێزیش رایگەیاند جۆماڵکردنی سەتی 87 ی لم و زیخی بەردەم گەمیە لە قوڕ چەقیوەکە کۆتایی ھاتووە و ھیوادارین تا 48 یان 72 کاتژمێری داھاتوو ئامادەی حەڕەکەت بێت . 

گەمی ئێڤێر گرین بە کێشی نزیک بە 220 ھەزار تەن و درێژایی 400 میتر رۆژی سێشەممە لە کاتی تێپەڕین لە کاناڵی سوئێز تووشی کێشە ھات و بووە ھۆی داخرانی کاناڵەکە . گەمیەکە لە چینەوە ھاتبوو و بەرەو رۆتێردامی ھۆلەند لەڕێدابوو . 

ئێستا کاناڵی سوئێز بەو گەمیە گیراوە و لە دوو لای گەمیەکە گەمیی نەوتبەر و تیجاریی وەستاوەن . 

سەرپەیڤ