ئادار 29, 2021 13:33 Asia/Tehran
  • گەمیەکەی نۆکەندی سوێز راست کرایەوە

کۆمپانیای "یٔێنچ کیپ" بۆ خزمەتگوزاری بار لەسەر هەژماری خۆی لە "تویتەر" رایگەیاند، کەشتی بارهەڵگری زەبەلاحی "یٔێڤەرگیڤن" کە لە نۆکەندی سوێز چەقی بەستبوو یٔەمڕۆ دووشەممە سەر یٔاو خراویەوە و راست کرایەوە.

 

پێگەی "VesselFinder" بۆ چاودێری جموجووڵی کەشتییە جیهانییەکان رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار کەشتی "یٔێڤەرگیڤن" لە دوای چەقبەستنی لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە جارێکی دیکە راستبوویەوە و 10 کەشتی راکێشان بەشداری لە پرۆسەکە کرد.

یٔاژانسی "بلۆمبێرگ"یش یٔاماژەی پێدا، سەرباری سەریٔاوکەوتنی کەشتییەکە بەڵام دیار نییە کەی یٔەو نۆکەندە بە رووی کەشتییەکانی دیکە دەکرێتەوە و زیاتر لە 450 گەمی چاوەڕوانی کردنەوەی نۆکەندەکەن.

جێی ئاماژەیە داخرانی نۆکەندی سوێز رۆژانە زیانی نزیکەی 10 ملیار دۆلاریی بۆ بازرگانیی جیھانی ھەیە.

سەرپەیڤ