پتر لە ٤٠ کەس لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە فەلەستینی داگیرکراو کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i395893-پتر_لە_٤٠_کەس_لە_ئەنجامی_ڕوخانی_پردێک_لە_فەلەستینی_داگیرکراو_کوژران
ڕوخانی پردێک لە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی لانیکەم چل کوژراوو ٥٠ برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2021 02:45 Asia/Tehran
  • پتر لە ٤٠ کەس لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە فەلەستینی داگیرکراو کوژران

ڕوخانی پردێک لە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی لانیکەم چل کوژراوو ٥٠ برینداری لێ کەوتەوە.

کەناڵی ڤەواڵیی سکای نیوز سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: ئەم ڕووداوە لە ناوچەی «جەبەل جەرمەق» و لە گەرمەی بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمێکی ئایینی قەوما.

«بنیامین ناانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ئەم ڕووداوەی وەک «کارەساتێکی گەورە» ناو بردووە.

لەم ڕووداوەدا بە لای کەمیەوە ٥٠ کەسیش بریندار بوونە کە وەک باسی دەکرێت ڕەوستی ٢٠ کەسیان ناجێگیرو شپرزەیە.

دە ھەزار جولەکەی توندئاژۆ شەوی ھەینی بۆ بەرپاکردنی ڕێ و ڕەسمی ئایینی ساڵانە لە جێ نزرگەیەک دا کە مێژووەکەی بۆ سەدەی دووھەم دەگەڕێتەوە، خڕ ببوونەوە.

بڕێک لە میدیاکان ڕوودانی ئەو کارەساتە بۆ ڕوخانی سەکۆی بەرپا کردنی ڕێ و ڕەسمەکەو دەگەڕێننەوەو ژمارەی برینداران بە ٢٠٠ کەس ڕادەگەیەنن.