«یائیر لاپید» بۆ پێکھێنانی کابینەی تازەی ڕژێمی زایونی ڕاسپێردرا
سەرۆکی ڕژێمی زایونی «یائیر لاپید» خەنیم و نەیاری «بنیامین ناتانیاھۆ»و ڕێبەری پارتی «یەش عەتید»ی کرد بە بەرپرسی پێکھێنانی کابینەی تازەی ئەم ڕژێمە.
«ڕوون ڕیڤلین» سەرۆکی ڕژێمی زایونی وێڕای ناساندنی «لاپید» بۆ پێکھێنانی کابینەی تازە، وتی: «لاپید» لە ئێستادا لە تێکڕای ١٢٠ ئەندامی پەرلەمان داکۆکیی ٥٦ ئەندامی لە پشتە.
«ڕیڤلین»، لە شەشەمی ئاپریل «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیلی کرد بە بەرپسی پێکھێنانی کابینە، کەچی ناتانیاھۆ ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە و ھاوکات لەگەڵ کۆتایی ھاتنی دەرفەتە ٢٨ ڕۆژە یاساییەکەی، ڕایگەیاند لە پێکھێنانی کابینەدا سەرکەوتوو نەبووەو پێکھێنانی کابینەی ھەمیسان سپاردەوە بە «ڕیڤلین».
دوابەدوای سێھەمین شکست ھێنانی «ناتانیاھۆ» لە پێکھێنانی کابینەی تازە،چەقبەستوویی سیاسی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دوای بەرپا کرانی چوار ھەڵبژاردن لە ماوەی کەمتر لە دووساڵی ڕابردوو، ھەروا بەردەوامە.
ئەگەر بێتو«لاپید»یش سەرکەوتوو نەبێت، دوور نییە داھاتووی سیاسی ئیسرائیل بەرەوڕووی بەرڕپاکرانی پێنجەمین ھەڵبژاردنیش ببێتەوە.