May 08, 2021 07:40 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا

سەربازانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی شەوی هەینی بە پەلامار کردنەسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا ژمارێک لەوانیان بریندار کرد.

سەربازانی زایۆنی بە چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا دەستیان کردە هاویشتنی بۆمبی دەنگی وگازی فرمێسک هێنەر کە لە ئەنجام دا ژمارێک لە نوێژخوێنە فەلەستینیەکان برینداربوون.

بە پێی ئامار وداتا سەرەتاییەکان لانیکەم ٥٣ فەلەستینی لە پەلاماری توندی سەربازانی زاێونی بۆسەر نوێژخۆینان لە ناوخۆی مزگەوتی ئەقسا برینداربوون.

شایانی باسە کە تێکھەڵچوونەکان لە مزگەوتی ئەقسا کێشرایە بابو ئەلعامود . ناوچەی باب ئەلعامود لە ناوەندی  قودس لەماوەی  دە رۆژی ئەم دواییە گوڕەپانی تێکھەڵچوونی سەربازانی زایۆنی لەگەڵ دانیشتوانی قودس بووە.

دوێنێ هەینی سەرباری رێوشوێنی توندی ئاسایشی زایۆنیستەکان، زیاتر لە حەفتا هەزار فەلەستینی ، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی قودس ، لە نوێژی هەینیی مزگەوتی ئەقسا بەشداریان کرد.

سەرپەیڤ