May 17, 2021 22:44 Asia/Tehran
  • شەھیدبوونی 10 فەلەستینی لە پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەمڕۆی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە

رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ دوشەممەش سەرباری کاردانەوە جیھانیەکان ، چەندین جار ، چەند ناوچەی لە کەرتی غەززە بۆردومانکرد.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، لە پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیسراییل بۆ سەر چەندین ناوچەی کەرتی غەززە تا ئێستا 10 فەلەستینی شەھید و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون . 

لە خولی نوێی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە کە لە دوشەممەی حەتەی رابردووەوە تا ئێستا  درێژەی ھەیە ، لانیکەم 2020 فەلەستینی ، لەوان 60 منداڵ شەھید و زیاتر لە 5600 منداڵیش بریندار بوونە . 

لە ھەمان کات دا حەوشەی مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکەکانی دەوربەری بە تاییەت گەڕەکی بابولعامود لە رۆژانی رابردوودا گوڕەپانی پەلاماری لەشکەریانی زایۆنیست بۆسەر فەلەستینیەکان بووە . 

سەرپەیڤ