ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی گەیشتە 217 کەس،بەردەوامیی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396645-ژمارەی_شەهیدانی_فەلەستینی_گەیشتە_217_کەس_بەردەوامیی_هێرشی_زایۆنییەکان_بۆ_سەر_غەززە
هەواڵەکان باس لە شەهید بوونی 4 فەلەستینی و بریندار بوونی 1400 کەس دەکەن و هاوکات یەکێتی ئەورووپاش داوای ئاگربڕی بەپەلەی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2021 07:06 Asia/Tehran
  • ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی گەیشتە 217 کەس،بەردەوامیی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە

هەواڵەکان باس لە شەهید بوونی 4 فەلەستینی و بریندار بوونی 1400 کەس دەکەن و هاوکات یەکێتی ئەورووپاش داوای ئاگربڕی بەپەلەی کردووە.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی تەندروستی فەلەستین لە شەهیدبوونی 4 فەلەستینی لەوانە سێ شەهید لە ڕاموڵڵا و یەک شەهید لە ئەلجەلیل و بریندار بوونی زیاتر لە 1400 کەس لە پێکدادانەکانی ڕۆژی سێشەممە لە لای ڕۆژهەڵاتی و قودسی داگیرکراو هەواڵیان دا.

هاوکات بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا داوای ئاگربڕی بەپەلە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جۆزێف بورل باسی هەوڵی خۆی کردووە  لەگەل ئەمریکا و ناوبژیوانەکانی دیکە لەو بارەوە .