کۆتایی کاری نەتانیاھوو ، پارتەکەی نەفتالی بێنێت بە پێکھێنانی کابینەی ھاوپەیمان رازی بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i397042-کۆتایی_کاری_نەتانیاھوو_پارتەکەی_نەفتالی_بێنێت_بە_پێکھێنانی_کابینەی_ھاوپەیمان_رازی_بوو
سەرۆکی پارتی یامینای رژێمی زایۆنی توانی ھاوحزبیەکانی خۆی بۆ پەیوەست بوون بە پارتی ییش عەتید و پێکھێنانی کابینەی ھاوپەیمان رازی بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 17:12 Asia/Tehran
  • کۆتایی کاری نەتانیاھوو ، پارتەکەی نەفتالی بێنێت بە پێکھێنانی کابینەی ھاوپەیمان رازی بوو

سەرۆکی پارتی یامینای رژێمی زایۆنی توانی ھاوحزبیەکانی خۆی بۆ پەیوەست بوون بە پارتی ییش عەتید و پێکھێنانی کابینەی ھاوپەیمان رازی بکات .

بە پێی نووسینی رۆژنامەی تایمز ئاڤ ئیسراییل ، ھاوپەیمانیی نەفتالی بێنێت و یائیر لاپید سەرۆکی پارتی ییش عەتید دوایین ھەوڵی بنیامین نەتیانیاھوو بۆ پاراستنی دەسەڵات دێتە ئەژمار . 

 پارتی یامینا دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، بە قەبوڵکردنی پێکھێنانی کابینەی ھاوپەیمان داکۆکی دەکات لە ھەوڵی بێنێت بۆ رێگرتن لە بەڕێوەچوونی پێنجەمین ھەڵبژاردن . 

کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنی بە گێڕانەوە لە بێنێت نووسی ، نەتانیاھوو کابینەیەکی نیە و ئەوە راستیەکە . نەتانیاھوو ھەر شتێکی پێشنیار دا جگە لە پێکھێنانی کابینە .