دەستدرێژیی شارۆکە نشینانی زایۆنیست بۆسەر فەلەستینان لە قودس
حوزهیران 20, 2021 15:24 Asia/Tehran
شارۆکە نشینانی زایۆنیست ھەڵیانکوتایەسەر شارومەندانی فەلەستینی لە گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودسی داگیرکراو .
بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، ژمارێک لە شارۆکە نشینانی زایۆنیست ئەمڕۆ یەکشەممە بە داکۆکی لە لەشکەریانی زایۆنیست ، ھەرچی کە لەبەردەستیان بوو لە شارومەندانی فەلەستینیان گرت .
ناوەندی راگەیاندنی فەلەستینیش ڤیدیۆیەکی لەھ ێرشی لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر دانیشتوانی شارۆکەی سێلڤان بە ئۆتۆمبێلی ئاوپژێن بڵاوکردەوە .
رۆژی شەممەش لەشکەریانی زایونیست ھێرشیانکردە سەر ئاھەنگێکی زەماوەند لە شارۆکەی دەیر ئەسەد لە ناوچەی «الشاغور الجلیل» .
لاوانی فەلەستینیش لە تۆڵەی پەلاماری لەشکەریانی زایۆنیست دو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی ئەوانیان ئاگردا و فەرمانبەرێکی پۆلیسی ئەم رژێمەیان بە تێگرتنی بەرد بریندار کرد .