دەست پێکرانی خولی تازەی ڕاپێچ کردن لە عەرەبستانی سەعودی
کۆمەڵێک لە سەرچاوە مافەوانییەکان ڕایانگەیاندووە، ڕژێمی سەعودی خولی تازەی ڕاپێچ کردنی نەیاران و ھەڵسوڕاوانی لەم وڵاتەدا بە قۆڵبەستکردنی سێ ئافرەتی چالاک دەست پێکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «سەعودی لیکس»، ھەژماری تایبەتیی «زیندانییە ھزرمەندەکان»ی عەرەبستان ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا ڕایگەیاند: ئەم سێ ھەڵسوڕاوە ئافرەتە تەنیا لەبەر بیروباوەڕیان بە ھۆی فەرمانبەرانی ڕژێمی سەعودییەوە قۆڵبەست کراون.
لەم ھەژمارە تایبەتییەدا ھاتووە: لەو ئافرەتانی وا لەم شاڵاوە تازەیەدا پێوە بوونە، «لینا شەریف» چالاکی مافەوانییە کە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو قۆڵبەست کرا.
ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی«سند»یش لە بەیاننامەیەک دا جەختی کردووە، بە سەرنجدانی تنمونەی ئاشکرای پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستاندا لە لایەن دەستەڵاتی ئەم وڵاتەوە، گرتنی دایکان مافی دەیان منداڵی لەم وڵاتەدا خستووەتە مەترسییەوەو شوێنی لە سەر ژیانی بنەماڵەکان داناوە.
ئەم ڕێکخراوەیە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە زیاتر لە ١٠٠ ئافرەتی چالاک لە بەندیخانەکانی سەعودی بەسەر دەبەن، داوای لە بەرپرسانی عەرەبستانی کرد کە مافی مرۆڤ و مافی منداڵان ڕەچاو کەن و دەستبەجێ ھەستن بە ئازاد کردنی تەواوی ئەو دایکانەی کە ڕاپێچ کراون.