بەحرەین یەکەم باڵوێزی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراودا دیاری کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i398117-بەحرەین_یەکەم_باڵوێزی_خۆی_لە_فەلەستینی_داگیرکراودا_دیاری_کرد
بەحرەین بە فەرمی «خالید یوسف جەلاھەمە»ی وەکو یەکەم باڵوێزی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراودا دیاری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2021 23:29 Asia/Tehran
  • بەحرەین یەکەم باڵوێزی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراودا دیاری کرد

بەحرەین بە فەرمی «خالید یوسف جەلاھەمە»ی وەکو یەکەم باڵوێزی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراودا دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی بەحرەین، «خالید یوسف جەلاھەمە» بەم زووانە وەکو یەکەم باڵوێزی فەرمیی ئەم وڵاتە لە ئیسرائیل دا کاری خۆی دەست پێ دەکات. «جەلاھەمە» بەرلەمە یاریدەری باڵوێزی بەحرەین لە ئەمریکا بووە.

بەحرەین و ڕژێنی زایونی ١٥ی سپتامبەری ٢٠٢٠ بە نێوەندگریی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە فەرمی لە کۆشکی سپی دا ڕێککەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد و دوابەدوای ئەو ھەنگاوە لە بواری جۆربەجۆریش دا ڕێککەوتننامەی ھاوکارییان واژۆ کرد.

مانگێک لەمەوبەریش ھەولڵدەریی فەرمیی بەحرەین وای بڵاو کردەوە کە«یوسی کوھین» سەرۆکی ئەوکاتی دەزگای شۆڤاریی ڕژێمی زایونی «موساد» سەردانی ئەو وڵاتەی کردووەو چاوی بە کاربەدەستانی ئاسایشتی بەحرەین کەوتووە.