ته‌مووز 18, 2021 10:30 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان داوای ئاسایی بوونەوەی پێوەندی لە گەڵ سعودی دەکات

سەرۆکی تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ پادشای عەرەبستان خوازیاری ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی نێوان ئانکارا و ریاز بوو .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ سەلمان بن عەبدولعزیز ھەروەھا پەرەپێدانی پوەندی دوو قۆڵی بە پێی بەرژەوەندیی ھاوبەشی تاووتوێ کرد . 

 ئەوە لە کاتێکدایە کە لە چەند مانگی رابردوودا ئانکارا ھەوڵی خۆی بۆ چاککردنی پێوەند ی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەوان عەرەبستان و میسر توند کردووە . 

 لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ دا ئەردۆغان خوازیاری پێوەندی بردنەوە- بردنەوە نێوان وڵاتەکەی و میسر و وڵاتانی عەرەبی لێواری کەنداوی فارس ببوو . 

 پێوەندی نێوان عەرەبستان و تورکیا بە ھۆی پشتیوانیی ئانکارا لە قەتەر لە ناکۆکیی نێوان دوو وڵاتی لێواری کەنداوی فارس تێکچوو و لە پاشان بە تیرۆری جەمال خاشوقچی نووسەر و رۆژنامەوانی رەخنەگری سعودی کێشەکە گەیشتە قەیران . 

 دوای ئەوە بایکۆتی تیجاریی بەرھەمەکانی تورکیا لە عەرەبستان لە ئوکتبری رابردووەوە دەستپێبوو و کاریگەری خراپی دانا لەسەر ھەناردەی تورکیا بۆ ئەم وڵاتە . 

سەرپەیڤ