ته‌مووز 18, 2021 16:24 Asia/Tehran
  • وشداریی گرووپە فەلەستینییەکان بە رژێمی زایۆنی سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ مزگەوتی ئەقسا

گرووپە فەلەستینییەکان بە ناردنی پەیامێک سەبارەت بە دەستدرێژی زایۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە ڕۆژی یەکشەممەدا وشدارییاندا.

ھەواڵدەریی فەلەستین یەوم راپۆریدا، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە حاند بە هەر جۆرە دەست درێژییەک بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هۆشدارییان دا.

گرووپەکانی بەرخۆدان لە پەیامێکدا بۆ ڕژێمی زایۆنی کە لە ڕێگای محەمەد عیمادی نوێنەری قەتەر لە گەڵاڵەی ئاوەدان کردنەوەی غەززەوە راگەیێندرا، ڕایانگەیاند کە لە بەرانبەر دەست درێژی زایۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بێدەنگ نابن.

لەو پەیامەدا هاتووە کە هەر جۆرە دەست درێژییەک بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا یان بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا دەبێتە هۆی ئاگرتێبەردانی ناوچەکە و دەست پێکردنی خوڵێکی نوێ لە پێکدادانەکان. گرووپە فەلەستینییەکان لە درێژەدا جەختیان کرد کە بەرخۆدان بۆ بەرگری لە پیرۆزییەکان ئەگەری هەیە هەر چرکەیەک دەست بە چەک ببێتەوە.

پەیامی گرووپە فەلەستینییەکان دوای ئەوە دێت کە زایۆنییەکان ڕایانگەیاندبوو ئەمڕۆ یەکشەممە لە ساڵڕۆژی ئەوەی " لەناوبردنی هەیکەل" ناودێر کراوە، دەچنە ناو مزگەوتی ئەقسا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە زایۆنیەکان هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسایان دەست پێکردووە.

سەرپەیڤ