ته‌مووز 28, 2021 21:39 Asia/Tehran
  • شەھید بوونی منداڵێکی ھەشت ساڵانی فەلەستینی

منداڵێکی فەلەستینی ڕۆژی چوارشەممە بە زەبری گوللەی دوژمنی زایونی لە کەرتی ڕۆژئاوا شەھید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلمینار، ئەم منداڵە لە نزیکی دەروازەی شارۆچکەی «بەیت ئەمر» لە باکووری ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژئاوا شەھید کرا.

سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاندووە، «موحەممەد موئەییەد ئەلعەلامی» منداڵی ھەشت ساڵانی فەلەستینی دوای گوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانە لە بەر قوڵ بوونی برینەکەی شەھید بوو.

سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە پێکدادانی نێوان لاوانی فەلەستینی و ھێزەکانی زایونی و شارۆچکەنشینەکان بە خۆیەوە دەبینێت.

لە شارە عەرەب نشینەکانی فەلەستینی داگیرکراویش بشێوی و پێکدادانی زۆر ڕووی داوە.

سەرپەیڤ