ئاب 13, 2021 09:26 Asia/Tehran
  • وردیاتی تازە لە بارەی تەقینەوەی بەندەری «جەبەل عەلی»ی دوبەی، ٥ ئەندازیاری زایونی کوژران و بریندار بوون

بەڵگە درکێندراوەکانی ئیمارات، وردیاتێکی تازەتریان سەبارەت بە تەقینەوەکەی ٧ی ڕوئیەی ڕابردوو لە بەندەری «جەبەل عەلی» ھەڵکەوتوو لە دوبەی ئاشکرا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی قارس، بە پێی ئەم بەڵگانە، ئەم تەقینەوەیە لە ناوەڕاستی ئەم بەندەرە ڕووی دواوەو ھاوکات لەگەڵی دا دەستەیەکی شەش کەسەی ئەندازیارانی ئیسرائیلیش لە شوێنەکەدا بوونە کە لەکۆمپانیایەکی ئیمارتی_ئیسرائیلی کاریان کردووە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی دوبەی، ئەم تەقینەوەیە ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی بووە کە پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژراوەو ئامانجێکی تایبەتیی پێ و شوێن گرتووە.

بە پێی نامەی «عەبدوڵڵا خەلیفە عوبەید سەقەر ئەلمری» سەرۆک پۆلیسی دوبەی ڕوو لە یاریدەری وەزیری نێوخۆی ئیمارات، ئەندازیارانی زایونی دوابەدوای تەقینەوەکە بە توندی بریندار بوونەو سێ کەسیش کوژراون.

لەو نامەیەدا ھاتووە: سێ کەس کە گومانی ئەنجام دانی تەقینەوەکەیان لە سەرە دەستبەسەر کراو.ن، بەڵام لێکۆڵینەوە بۆ گەییشتن بە ئەنجامی پێویست ھەروا بەردەوامە. 

سەرپەیڤ