تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 09:02 Asia/Tehran
  • ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر ئاھەنگی جێژنی لە دایک بوونی پێغەمبەر(ص) لە بەیتولموقەددەس

لەشکریانیڕژێمی ڕاگیرکەری زایونی ھێرشیان کردە سەر ئاھەنگی جێژنی لە دایک بوونی پێغەمبەر(ص) لە بەیتولموقەددەس.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی سێ شەممە بە ھێرشکردنەسەر ئاھەنگی حێژنی لە دایک بوونی پێغەمبەر(ص) لە قودسی داگیرکراو کێمەڵێک لە شارومەندانی فەلەستینییان بریندار کرد.

فەلەستینییەکان بە مەبەستی بەرپا کردنی ئاھەنگی جێژنی ساڵگەڕی لە دایک بوونی پێغەمبەر(ص) لە ناوچەی بابولعامودی قودس لە نزیکی مزگەوتی ئەقسا کۆببوونەوە کە لە ناکاو کەوتنە بەر شاڵاوی لەشکریانی زایونی.

لەشکریانی زایونی وێڕای ھەوڵ دان بۆ بڵاو پێکردنی ئاپۆڕەی بەشداری ئاھەنگەکە، کۆمەڵێکیان دانە بەر لێدان و کوشت و بڕ. پێنج لاوی فەلەستینیش لەو ئاھەنگەدا بە ھۆی لەشکریانی زایونییەوە قۆڵبەست کران و گوێزرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەشکریانی زایونی بە ھاویشتنی بۆمبای دەنگدارو گازی فرمێسک ھێن حەشیمەتی بەشداری ئاھەنگی جێژنی ساڵگەڕی لە دایک بوونی پێغەمبەر(ص)یان دایە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ