ترس و نیگەرانیی «نفتالی بنێت» لە ھەینیی کۆتایی مانگی ڕەمەزان لە فەلەستین دا
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و سەرۆکانی دامەزراوە ئاسایشتییەکانی ئەم ڕژێمە لە دوایین ڕۆژانی ئاڵۆزی مانگی ڕەمەزان چاویان بە یەکتر کەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی جۆرۆزاڵم پۆست، «نفتالی بنێت» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە ڕەوتی دیدارەکانی لەگەڵ «بنی گانتێز» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی، «عەمر بار لوو» وەزیری ئاسایشتی گشتی، یایەر لاپید» وەزیری دەرەوەو کاربەدەستانی ئاسایشتیی دیکەی ڕژێمی زایونی لە سەر بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی ڕەمەزان پێیان داگرت.
ڕۆژان و حەوتەکانی ڕابردوو پڕ ئاڵۆزترین کات بووە لە سەرتاسەری فەلەستینی داگیرکراوو مزگەوتی ئەقساو لەشکریانی زایونی بە توندی لەگەڵ نوێژخوێنان لە مزگەوتی ئەقسادا بە درێژایی مانگی ڕەمەزان ھەڵس و کەوتیان کردووە، ھەرچەند لە کۆتایی دا بە بەردەوام کرانی خۆڕاگریی شارومەندانی فەلەستینی بە ناچاری کشاونەتەوە.
شەوی ڕابردووش لانیکەم ٢٥٠ ھەزار ڕۆژووگری فەلەستینی بۆ بەرپاکردنی نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا ئامادە بوون و جارێکی تر یەکگرتنی موسڵمانان بۆ بەرنگار بوونەوەی دەست درێژکارانی داگیرکەریان پیشان دا.
بەشداریی ئەم ژمارەیەی لاوانی دینداری فەلەستینی لە نوێژی تایبەتی مانگی ڕەمەزان ھاوکات لەگەڵ ئەوەدا ئەنجام دەگرێ کە ڕژێمی زایونی لە بارەی ئامادە بوونی فەلەستینسییەکان و کۆبوونەوەیان وشداریی دابوو.