May 13, 2022 12:20 Asia/Tehran
  • ستایشی میری قەتەر لە پێشوازی و میوانداریی ئێران

«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر لە پەیامێکی نوییتەری دا لە میوانداری و پشتیوانیی گەرم و گوڕی ئێران لە میانەی گەشتەکەی بۆ تاران ڕێزی گرت.

«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر دوێنێ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، میری قەتەر بەیانیی ڕۆژی ھەینی بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەکی خۆی لە تەنیشتی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە توییتێر نووسی: سوپاسی بەڕێز «ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەکەم بۆ میوانداری و پێشوازییە گەرم و گوڕەکەی لە میانەی گەشتەکەم بۆ تاران.

«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» بە دەربڕینی ئەمەی کە لەو گەشتەی دا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەبارەت بە ڕەھەندەکانی ھاوکاریی دوو قۆڵی لە بواری جۆربەجۆردا وتووێژی کردووە، وتیشی: کاربەدەستانی دوو وڵات لە میانەی ئەم گەشتەدا لە بارەی ڕێگاکانی ھێزمەند کردنی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە بە سەرنجدانی گۆڕانکارییەکانی ئێستای جیھان و ناوچەکەش بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ