May 14, 2022 13:21 Asia/Tehran
  • ئیسماعیل هەنییە: ئێستاکە کات کاتی سەرکەوتنی خوێن بە سەر شمشێرە

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستینی ناسراو بە حەماس بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە جنین وتی: ئێستاکە کات کاتی سەرکەوتنی خوێن بە سەر شمشێرە.

ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند؛ خۆڕاگریی فەلەستین بەرامبەر بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی هێرش کردنە سەر ئۆردوگای جنین، کوشتن و لێدانەکانیان لە مزگەوتی ئەقسا و جەنایەتەکانی دیکەی ئەم ڕژێمە هەر بەردەوام دەبێ و ئێستاکە کات کاتی سەرکەوتنی خوێن بە سەر شمشێرە.

هەنییە داوای لە دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کرد بە شێوەی فەرمی و بە کردەوە پەیمانی ئۆسلۆ هەڵوەشێنێتەوە و کۆتایی بێنێ بە هاوکاریی ئاسایشی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و لە سەر بەرنامەی خۆڕاگریی گشتداگر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکەری قودس چڕ بێتەوە  . 

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس راشکاوانە ڕایگەیاند: خۆڕاگریی فەلەستین خوازیاری پێکهاتنی ناوەندی فەرماندەرێتی مەیدانیی یەکگرتوویە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکەری قودس، لەبەر ئەوەی کە تەنیا بڕیاردانی لێبڕاوانە و ستراتژیک وەڵامدەری ئەم جەنایەتانە دەبێ.

 

سەرپەیڤ